بەشێك لە گرێبەستەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كاریان پێناكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تەنها لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان ئەنجامبدەن و ئەو گرێبەستانەی لەسەر شەقام دەکرێن بە ساختە و بێ بنەما و ئەژماردەكرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم هاوڵاتییان، شوفێران، كڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە، ئاگاداردەكەینەوە كە لە كاتی ئەنجامدانی گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەهیچ شێوەیەك پشت بە گرێبەستی ئەلیكترۆنی سەرشەقامەكان نەبەستن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنها لە پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان گرێبەستەكان واژوو بكەن و بە پێچەوانەوە هەر گرێبەستێكی سەرشەقام بە ساختە و بێ بنەما ئەژماردەكرێت و لەكاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ كاری پێناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو و بووە هۆی تێكچوونی تەندروستیی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكان، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە…
Total
0
Share