بەهای دۆلار بەرزبووەوە

دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی سوریا، بەهای دۆلاری ئەمریکی لەناو عێراق بەرزبووەوە و ئەمڕۆ لە هەرێم 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 750 دینارە.

رۆژی پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی، 150 هەزار و 400 دینار بوو.

شەوی رابردوو، بەهای دۆلاری ئەمریکی لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغداد بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 151 هەزار دینار و لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی تاوەکو 150 هەزار و 850 دینار.

تێکچوونی دۆخی سوریا، بە هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیەی بەهای دۆلار دادەنرێت بەهۆی ئەوەی کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی بۆ مباپێ: زووبێت یان درەنگ كارەكان باشتر دەبن

بابەتی دواتر

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە سەر سنوور

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
Total
0
Share