بكوژی فاروق میرزا و كچەكەی لە دهۆك دەستگیركرا

پۆلیسی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا لە سەنتەری شاری دهۆك و لە گەڕەكی سەرهڵدان، بكوژی فاروق میرزا، ئەو پیاوەی ماوەی هەفتەیەك بوو لەگەڵ كچەكەی بێسەروشوێن بوون و دواتر تەرمەكەی لە باخێكدا دۆزرایەوە، دەستگیركرا دانی بەوەشدا ناوە كە كچەكەشی كوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوای كۆكردنەوەی زانیارییەكان و لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا توانرا بكوژی فاروق میرزا، لە سەنتەری شاری دهۆك و لەگەڕەكی سەرهڵدان دەستگیربكرێت، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانی ناوە بەوەدا كە ئاخین كچە شەش ساڵانەكەی فاروق میرزاشی كوشتووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبارەكە ڕادەستی پۆلیسی زاخۆ دەكرێتەوە بە مەبەستی گەیاندنی بە سزای یاسایی خۆی”.

بابەتی پێشتر

بۆ ساڵی نوێی مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك دەكرێن؟<br>ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

چین هۆشداری بە ئەمریكا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share