لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لەسەر ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی- چەمچەماڵ و نزیك وێستگەی كارەبای غازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە پێنج كەس كە ئەندامی یەك خێزان بوون برینداربوون و تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا چوون بە هەنایانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە بریندارەكان، ژنێك و پیاوێك و دوو كوڕ و كچێكیان بووە و گەیەندراونەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share