كۆڵۆنێڵ خافێر سۆریا: سەرەخۆشی بۆ لەدەستدانی كەسێكی لێهاتوو رادەگەیەنم

بەرپرسێكی تیمی راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان پرسە و سەرەخۆی بەهۆی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر رادەگەیەنێت.

کۆڵۆنێڵ خافێر سۆریا، جێگری سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە پەیامێكدا رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆم رادەگەیەنم بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی تێکۆشەری لێهاتوو.

هەروەك هاوخەمی و پەیامی دڵنیایی و هێز بە كەسوكاری فەرماندەی شەهید و هێزەكانی 70ی پێشمەرگە دەگەیەنێت.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ كە لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دوێنێ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share