فراكسیۆنی یەكێتی هانی حكومەتی هەرێم دەدات وەك سەلماندنی نیازپاكی لە ئێستاوە ئەو بڕە نەوتەی لە پرۆژەیاسی بودجەدا بڕیاری لێدراوە ڕادەستی بەغداد بكات.
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی یەكەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانييدا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێكی خوێندەوە و تیایدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوەك پیشاندانی نیازپاكی، ئەو بڕە نەوتە ڕادەستی حكومەتی ناوەند بكات كە لە پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە.
فراكسیۆنەكە داواش لە حكومەتی بەغداد دەكات موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات وەك بنەما و سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهێنانی دادگەریی كۆمەڵایەتی.
پەیوەندیدار:
پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان
پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە ئێستادا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ە و بەپێی وتەی شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ئامادەبێت بۆ دەنگدان.
بە پێی ناوەرۆكی پرۆژەیاساكە پێویستە ههرێم 250 ههزار بهرمیل نهوت و نیوهى داهاتى فیدڕاڵی ڕادهستى بهغداد بكات، بهرانبهر بە له 12.67% وهك بهشى ههرێم له بودجهى عێراق.
دەقی بەیاننامەكە: