بافڵ تاڵەبانی: گۆشەنیگای یەکێتی چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکانە بەسوودی خەڵكی كوردستان

کونسوڵی گشتیی چین و هاوسەرۆكی یەكێتی

هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم كۆبووەوە و جەختی لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکان کردەوە بەشێوەیەک کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سوودمەندی یەکەم بن.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم لە دەباشان پێشوازیکرد لە نی ڕووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی، ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتر لە سەرجەم بوارەکان لەنێوان ھەردوولادا کرایەوە و باس لە پەیوەندی لەمێژینەی یەکێتی و کۆماری چین کرا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی چین-ی ڕوانی و کاراکردنەوە و بووژاندنەوەی ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگزانی و داوایکرد لە بوارەکانی ئابوری، فەرھەنگی و کەلتوریدا زیاتر پشتیوانی لە ھەرێمی كوردستان بکەن و لەو ڕوەوە ھەموو هاوکاری و کارئاسانییەکی دەربڕی.

ھەر لە دیدارەکەدا بە وردیی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاووتوێکران و ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد، کێشەی بودجە و قوتی ھەرێمی كوردستان کرا و ھاوسەرۆک بڕیار و گۆشەنیگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و جەختی لە چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکان کردەوە، بەشێوەیەک کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سوودمەندی یەکەم بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ: “پەتی درۆ زۆر کورتە” و دەستی دزەکە کەشف بوو

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەیە دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەر هاوڵاتییەک گلەیی لە مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share