‎تێڕوانینێک بۆ بەمۆمبوونی جگەر

  • بەمۆمبوونی جگەر (تەشەموعی جگەر) چی دەکات؟
  • نیشانەکانی
  • هۆکارەکانی
  • دەشتنیشانکردنی نەخۆشییەکە
  • چارەسەرکردنی، هەموو ئەم زانیارییانە لەم بابەتەدا دەخەینەڕوو
  • بەمۆمبوونی جگەر چیدەکات؟

بەمۆمبوونی جگەر زیان بە جگەر دەگەیەنێت، دەبێتەهۆی بریندارکردنی کە بەهێواشی جێگەی شانە تەندروستەکان دەگرێتەوە، لەکۆتاییدا، ڕۆیشتنی خوێن دەوەستێنێت و دەبێتەهۆی قورسبوونی ئەنجامدانی کارەکانی جگەر، ناتوانێت ژەهرەکان بپاڵێوێت و یارمەتیی تێکشکاندنی ماددەخۆراکی و دەرمانەکان دەدات، هەروەها ئەندامەکە پرۆتین و ماددەکانی دیکە بەخێرایی دروست ناکات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە پێویستە، ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت ئەوا جگەر لەکاردەخات.

  • نیشانەکانی: لەسەرەتادا سەرنجی هیچ کێشەیەک نادەیت، کە تەشەموعی جگەرەکە خراپتر دەبێت، زیاتر هەست بە ماندوویی دەکەیت و کەمتر هەست بە برسییەتی دەکەیت، پێست دەستدەکات بە خوران و زەردباو دەبێت و بە ئاسانی شین دەبێتەوە، ڕەنگی میز ڕەش دەبێت و گەدە و قاچەکان دەئاوسێن بەهۆی کۆبوونەوەی شلەی زیادە تیایاندا، هەندێک کەس هێڵنجدان تیایاندا ڕوودەدات و مێشکیان ئاڵۆزدەبێت و شتیان بیردەچێتەوە.
  • هۆکارەکانی: -ئالودەبوون بە ئەلکهول خواردنەوەی زۆر دەبێتەهۆی ئاوسانی جگەر و ڕاگرتنی چەوری زیاتر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەمۆمبوونی جگەر، بەزۆری ڕوودەدات کاتێک هەموو ڕۆژێک بڕێکی زیاتر دەخۆیتەوە هەندێکجار بۆ چەند ساڵێک.پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشک بکرێت ئەگەر خواردنەوەکەت کاردەکاتە سەر کارکردن یان ژیانی ماڵەوەت. ئەو بڕە ئەلکهولەی کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە جگەر جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە پشت بەوە مەبەستە کە هاوڕێکەت بڕێکی زۆرتر دەخواتەوە و توشی بەمۆمبوونی جگەر نەبووە ئەوا تۆش تووش نابیت.

 -نەخۆشیی چەوری بێ ئەلکهولی جگەر

لێرەدا هەندێک شتی  دیکە جگە لە ئەلکهول دەبێتەهۆی دروستبوونی چەوری لە جگەردا، هۆکاری سەرەکیی دیاریکراونییە بەڵام ئەگەری زیاترە کە تووش ببیت ئەگەر کێشت زیادبێت یاخود  نەخۆشیی شەکرەت هەبێت یان بەرزیی ئاستی کۆلسترۆڵ و بەرزیی فشاری خوێن، کاتێک دەستدەکەن بە زیانگەیاندن بە جگەر پێی دەوترێت ( nonalcoholic steatohepatits NASH ) ، لەوانەیە هەست بە نیشانەکانی بکەیت وەک ( کەمبوونەوەی کێش ، ماندوێتی ، لاوازی ، خورانی پێست).

-هەوکردنی جگەر-B

ئەگەر ئەم نەخۆشییەت هەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ یان زیاتر پێی دەوترێت ( درێژ خایەن ) و دەبێتەهۆی توشبوون بە مۆمبوونی جگەر، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری C باوترین هۆکاری هەوکردنی جگەری درێژخایەنە هەروەها نەخۆشیی بەرگریی خۆیی وەک دەرمانەکان و بەکتریا و ڤایرۆسەکانی دیکە، هەوکردنی جگەری C بەزۆری بڵاودەبێتەوە کاتێک بەکارهێنەرانی دەرمانە قەدەغەکراوەکان دەرزییە بەکارهێنراوەکانیان شەیر دەکرێت هەروەها دەتوانێت بگوازرێتەوە لەدوای سێکسێکی ناپارێزراو لەگەڵ کەسێکی تووشبوودا.

-کێشەی زەرداوی زراو:

بۆرییە بچووکەکان، پێیان دەوترێ جۆگە کە بە ئاسایی زەرداوی زراو هەڵدەگرن (شلەیەکە یارمەتی هەرسکردن دەدات ) لە جگەرەوە بۆ زراو، کۆمەڵە حاڵەتێک دەبنەهۆی تەسککردنەوە یاخود وەستاندنی ئەم بۆرییانە کە دەبنەهۆی کۆبوونەوەی شلە کە دەبێتەهۆی هەوکردن و زیانگەیاندن بە جگەر، چۆنییەتی وەرگرتنی چارەسەر دەکەوێتەوە سەر هۆکارەکە، بەڵام پزیشک دەتوانێت جۆگەکان پاکبکاتەوە بە دەرمان یاخود پرۆسیجەری بچووکتر.

-دەرمان

هەندێک دەرمان وەک ( methotrexate ) بۆ نەخۆشیی هەوکردنی جومگە و (isoniazid )بۆ نەخۆشیی سیل  دەبێتەهۆی ئازاری جگەر و دروستبوونی بەمۆمبوونی جگەر، ئەنتیبایۆتیکەکان و ( statins) بۆ بەرزیی پەستانی خوێن هەروەها ئەستیامینۆفین ئەم دەرمانانە قورسن بۆ جگەر، جینەکان و تەندروستی و ژەمە خۆراکەکان و ئەو دەرمانانەی بەکاریان دەهێنیت جیاوازی دروست دەکەن، پێویستە هەموو ئەو دەرمانانەی بەکاریان دەهێنیت بە پزیشکەکەتی ڕابگەیەنیت هەروەها ئەو دەرمانە نوێیانەی کە پێتیان دەدات و واتلێدەکەن  ماندووبیت و خوران و دڵتێکەڵهاتن یاخود هەر حاڵەتێکی نائاساییت بۆ دروستدەکات.

 

-دەرمانە تەواوکەرە خۆراکییەکان:

دەرمانە گیاییەکان وەک (بۆرەیج -ڕوەکێکی گوڵ شینی گەڵا توونە ) و  (کۆمفرێی-جۆرە ڕوەکێکە گەڵاکەی زبر و بچوکە) و ( coltsfoot-ڕوەکێکی گوڵ زەرد و بچووکە دەرمانی لێدەردەهێنرێت )  ماددەی نیمچە ئەلکالی  ( pyrrolizidine alkaloid) ی تێدایە کە دەتوانن بنووسێن بە دەمارە خوێنە بچووکەکان لە جگەردا ئەگەر بە پێی کات بەکاریانبهێنیت یاخود لە یەککاتدا بڕێکی زۆریان لێبخۆیت ، دەرمانەکانی تر وەک ( Atractylis  gummifera , Camellia sinensis, Celandine , chaparral, germander , and pennyroyal oil ) ئەمانەش دەبنە هۆی کێشە، بەپێی کات ئەم زیانانە دەبنە هۆی بەمۆمبوونی جگەر پێویستە پزیشک ئاگادار بکەیتەوە لە هەر جۆرێکی دەرمانی گیایی و تەواوکەرە خۆراکییەکان کە بەکاریاندەهێنیت.

 

-مەیینی خوێن، هۆکاری بۆماوەیی:

هەر حاڵەتێک کە ببێتەهۆی دروستبوونی برین لە جگەردا دەتوانێت ببێتەهۆی بەمۆمبوونی جگەر. مەیینی خوێن دەبێتەهۆی وەستاندنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامەکان و ناوەوەیان، سیستمی بەرگریی دەتوانێت بەهەڵە هێرش بکاتەسەری یاخود ببێتەهۆی هەوکردنی جینەکان کاری جگەر قورستر دەکەن بۆ  تێکشکاندنی ماددە خۆراکییەکان وەک ئاسن یاخود  مس، هەروەها لەوانەیە ئەو حاڵەتانەت بۆ بمێنێتەوە کە دەبنەهۆی دروستبوونی برین یاخود چەوری بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو.

 

-دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:

پزیشکەکان پشکنینی پزیشکی ئەنجامدەدەن و پێویستە نیشانەکانتی پێ بڵێیت و پێی ڕابگەیەنیت  ئەگەر  بڕێکی زۆر ئەلکهول دەخۆیتەوە، پشکنینی خوێن کە دیاریدەکات جگەر  چەندە بە باشی کاردەکات هەروەها تیشکی ئێکس (ئەشیعە ) یاخود ئەشیعەی تەنوری یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، لە هەندێک حاڵەتدا پزیشكەكان بەشێک لە جگەر لادەبەن بۆ ئەوەی لەژێر مایکرۆسکۆپدا سەیری بکەن، پڕۆسیجەرێکە کە پێی دەوترێت biopsy.

 

-چارەسەر:

هیچ چارەسەرێک نییە بۆ برینێک کە لەسەر جگەر دروست بووبێت بەڵام پزیشك دەتوانێت بیوەستێنێت یاخود هێواشی بکاتەوە بە چارەسەرکردنی هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکە، ئەگەر ئالودەبوون بە ئەلکهولت هەبێت دەبێت بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێیت کە بتوانیت وازبهێنیت، کەمبوونەوەی کێش دەبێتەهۆی دروستبوونی چەوریی جگەر، دەرمانەکان دەتوانن چارەسەری توشبوون و کێشەی زەرداوی زراو یاخود نەخۆشیی بەرگریی خۆیی بکەن، پێویستە لەگەڵ پزیشكەكەتدا بەردەوامبیت بۆ دۆزینەوەی هۆکاری تووشبوون بە بەمۆمبوونی جگەر و دۆزینەوەی باشترین چارەسەر.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات نەوت ڕادەستبكات

بابەتی دواتر

هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید: سێ مەرجم هەیە و دەبێت جێبەجێ بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share