بڕیارێكی حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی كرداری جیادەكرێتەوە، بڕە پارەیەك وەك پشكی هەرێم بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە پێی ئەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان لەیاسای بودجەی گشتی دیاریكراوە كە بڕەكەی 12.67% و بۆ ئەم مانگە پشكی هەرێم بریتییە لە 618 ملیار دینار ئەو رێژەیەش لە خەرجی فیعلی دەرهێندراوە و مانگانەش بەپێی خەرجیی حكومەتی عێراق گۆڕانكاری بەسەر بڕی ئەو پارەیە دێت.

ئاشكراشیكرد، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی كرداری جیادەكرێتەوە، مانگانە بڕە پارەیەك وەك پشكی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هادی عامری: بەم نزیكانە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر

لەڕێی چەند مووشەكێكەوە، هێرشێك بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر ئەنجامدرا. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو كۆمپانیای دانەغاز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share