خولی یەکی مەشق و راهێنانی بنەڕەتی لە لیوای 713 کۆتاییهات

راگەیاندنی هێزەکانی 70 بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی فەرماندەیی هێزەکانی 70 و لەژێر رۆشنایی بڕیار و راسپاردەکانی لیوا رکن “عومەر ساڵح حسن” فەرماندەی هێزەکانی 70 لەپێناو برەودان بەتوانای سەربازی و تۆکمەکردنی زیاتری ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ، 4ی کانوونی یەکەمی 2024، رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی یەکی مەشق و راهێنانی بنەڕەتی لەبارەگای لیوا بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، خولەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای مەشق و راهێنەرانی بەئەزموون بەڕێوەچوور کە تیایدا 101 پێشمەرگەی بەشداربوو لە خولەکە بۆ ماوەی مانگێک مەشق و راهێنانیان پێکرا، هاوکات وانە سەربازییەکانیان وەرگرت و ئاشناکران بە دسپلین و بنەما بنەڕەتیەکانی سەربازی و چۆنێتی بەکارهێنانی چەک بەشێوەیەکی دروست، ئەمەجگە لە چەندین مەشق و راهێنانی جەستەیی و وانەی سەربازی دیکە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیمارات کۆبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لە سێشەممەی داهاتووەوە خەرجییەکان رادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
Total
0
Share