یەدەگە زەبەلاحەكەی گۆگردی عێراق ئاشكراكرا

دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجی، یەدەگی گۆگردی عێراقی ئاشكراكرد و بە سەدان ملیۆن تۆن خەمڵێندراوە.

بەپێی وتەی ئەحمەد تاڕق، بەڕێوەبەری بەشی وەبەرهێنانی كانزایی لە دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاری، عێراق خاوەنی 320 ملیۆن تۆن بەردی گۆگردییە كە پێویستییان بە پوختەكردنە بە مەبەستی دەرهێنانی گۆگردی پوخت لەو بەردانە.

بەشێك لە یەدەگی گۆگرد دەكەوێتە هەرێمی كوردستان و ئەحمەد تاڕق دەڵێت، دەستەكەیان كاردەكات بۆ ڕێكخستنی وەبەرهێنان لە سامانی كانزایی، بەڵام دەرامەتی پێویستی لەبەردەستدا نییە و پێویستی بە هاوكاریی وەزارەتی داراییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەچێتە ریزى ئەو وڵاتانەى سزا لەسەر جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنێت

لیژنەى تەندروستیی ئەنجومەنى نوێنەران نزیکبوونەوەى دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەکى پەیوەست بە جگەرە و نێرگەلەکێشان رادەگەیەنێت کە چەندین بڕگەى سزا…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share