بەهۆی بەشداریپێکردنی “هونەرمەندانی ناشایستە” فێستیڤاڵێک دواخرا

بڕیار بوو ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی بەشداریپێکردنی چەند هونەرمەندێکی ناشایستە دواخرا.

بەپێی نووسراوێکی پارێزگاری بابل کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل کە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێبکات و ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی لوبنان و عێراق بەشداری تێدابکەن، بەهۆی بەشداریکردنی ژمارەیەک هونەرمەندی ناشایستە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو هونەرمەندانەی دەستنیشانکراون بەشداریی کەرنەڤاڵەکە بکەن، گۆرانیبێژی یانە شەوانەکانن، ئەمەش لە ئاستی گەورەیی فێستیڤاڵەکەدا نییە.

دواخستنی کەرنەڤاڵەک بە ئامانجی بواردانە بە ئامادەکاران کە بتوانن هونەرمەندانی خاوەن ئەزموون و شایستە بەشداری پێبکەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر كێشەی زەویوزار لە ئامەد هەشت كەس كوژران

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share