دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی  و دەزگا ئەمنییەکانی بە لاڕێدا نابات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شاری سلێمانی، پاڵپشت بە دۆکۆمێنت و زانیاریی تایبەت سەرەداوی وردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە”.

دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە پاش یەکلاییکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکان ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

 

جەختدەکاتەوە، کە شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە و دەڵێت، “هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدا نابات”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەڵەبجە: بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا پلانی دامەزراندنی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا لە ئەوروپا پێشكەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share