نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس

شارەزایەکی بواری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس رایدەگەیەنێت، شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس چەند نیشانەیەکی هەیە کە لەگەڵ هەستکردن پێیان پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت لەوانەش

– تووشبوون بە قەبزی یان سکچوونی ماوە ماوە.
-بوونی خوێن لەناو پیساییدا
-دابەزینی لەناکاوی کێش
-هەستکردن بە ئازاری سک و دەوروبەری
-نەمانی ئارەزووی خواردن
-نەمانی ئارەزوو لە هەندێک جۆری خواردن کە لە پێشتردا زۆرتر ئارەزووی خواردنیت کردووە
-قورسی لە قوتدان.

بە وتەی ئەو شارەزایە، باشترین رێگا بۆ پشکنینی پێشوەختەی گەدە و ریخۆڵەکان ئەنجامدانی پشکنینە لە رێگای ناوسکبینەوە، چونکە بە جوانترین و روونترین شێوە هەر گرێیەک یان حاڵەتێکی نائاسایی هەبێت پزیشک بە ئاسانی تێبینی دەکات.

ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە یەکێکە لە رێگاکان لە زوو ئاشکراکردنی نەخۆشییەکە و ئاسانکردنی چارەسەرییەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: جیهان لەمەترسیی لەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لەمەترسیی ئەوەدایە هەلی ‏سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لەماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو. جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share