وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دەست لە کار دەکێشێتەوە

وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە کرد.

بی بی سیی بەریتانی بڵاویکردەوە، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کردووە.

باس لەوەش دەکات، یوان سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور، دەبێت ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە قبوڵبکات بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشتر یاسادانەرانی وڵاتەکە پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو بۆ دوورخستنەوەی کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی دوورخستنەوەی سەرۆکی وڵاتەکەش دەدرێت.

گرژییەکانی کۆریای باشوور پەرەیان سەندووە و رۆژی رابردوو سەرۆکی وڵاتەکە باری نائاسایی راگەیاند.

سەرۆکی کۆریای باشوور، پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی بە هاوکاریکردنی کۆریای باکوور تۆمەتبار کرد کە ئەو پارتە زۆرینەی پەرلەمانیی وڵاتەکەی هەیە.

یوان سوک یۆل لە وتارەکەیدا وتی، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبڕاڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور، باری نائاسایی رادەگەیەنم.

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت

بابەتی دواتر

سودانی گەیشت و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 110 دۆلار…
Total
0
Share