وێنە.. لە لەندەن خوانێکی بەربانگ بۆ خوێندکارانی موسڵمان دەکرێت

لە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خوانێکی بەربانگ بۆ خوێندکارانی موسڵمان کرا و هاوشێوەی ئەو خوانە لە چەند شوێنێکی دیکەش ئەنجامدەدەن.

لە مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت(V& A)  لە لەندەن، کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی جیهان بۆ هونەر و دیزاین، خوانێکی بەربانگ سازکرا.

پرۆژەکە بە دەستپێشخەریی خوێندکارانی زانکۆی (SOAS)ـــە لە لەندەن و بە سپۆنسەری رێکخراوی (پرۆژەی چادری رەمەزان) کە بانگهێشتی زیاتر لە 400 خوێندکاری دەرەوە کرابوو بۆ بەشداریکردن لە خوانەکە.

بڕیاروایە رێکخراوەکە لە چەند شوێنێکی دیکە خوانی بەربانگ رێکبخات، وەک گۆڕەپانی ترافالگار، یاریگای ستامفۆرد بریجی یانەی چێڵسی و هەروەها یاریگای ئەمێریکن ئێکسپرێسی یانەی برایتۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share