خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت

لیژنەی دارایی کارەکانی هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی تەواوکرد و رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

بەپێی نووسراوێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو لیژنەکە تەواوبووە و رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نو‌ێنەران کراوە.

لیژنەکە داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەن دەکات، پرۆژە یاساکە بکاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆی.

یەکێک لە بڕگە گرنگ و جێ مشتومڕەکانی یاساکە تەمەنی خانەنشینە، کە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ زیادکراوە.

بابەتی پێشتر

پارێزەرانی کەیسەکەی: دۆسیەیەکی سەر کەیسەکەی شێروان شێروانی دیارنەماوە و سکاڵامان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دەست لە کار دەکێشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالیكی و سامەڕایی كۆبوونەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد. میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی…
Total
0
Share