پێنج تیرۆریست دەستگیركران و دەست بەسەر 100 مووشەكدا گیرا

هێزە ئەمنییەكان پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر 100 مووشەكی جۆراوجۆردا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پێنج تیرۆریست لە سێ پارێزگادا دەستگیركراون و ڕوونیكردەوە، لە كەركوك، سەڵاحەدین و بەغداد بە بڕیاری دادوەر پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیركراون كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان و كاری تیرۆریستییانە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، لە هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنین بەدوای پاشماوەكانی داعش و حەشارگەی چەك و تەقەمەنییەكانیاندا، سێ حەشارگە ئاشكراكراون كە نزیكەی 100 مووشەك و بڕێكی زۆر تەقەمەنییان تیادابوون.

دەزگاكە ئاشكرایكردووە، هەر سێ حەشارگەكە لە پارێزگای ئەنبار بوون و داعشەكان مووشەك و تەقەمەنییەكانیان بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستییانە شاردبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share