فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەكرێنەوە.. بەغداد مووچە دەنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پابەندییانەی كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێیبكات مووچە و بودجەی بۆ رەوانەدەكرێت و بەپێی یاساكەش هەرێم و بەغداد پابەندییان دەكەوێتە ئەستۆ پێداگیریمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەران وەك كارتێكی سیاسی بەكارنەهێندرێت.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەندینجار لە هەموو لایەكەوە پێداگیریمان كردووە كە ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەكاربهێندرێت.

ئاشكراشیكرد، یاسای بودجە پێشتر رێككەوتنی لەسەركراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەیەكی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمیش ئەگەر هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووە دەبێت پێویستی ناوخۆی پێدابین بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە سێ ساڵی رابردوودا پارێزگای سلێمانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عێراق یەكەم بووە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سێ ساڵی رابردوودا پارێزگای سلێمانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عێراق یەكەم بووە.…
زیاتر ببینە

سودانی: کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای بەتوانایی دامەزراوەکانی عێراقە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای ئەوەیە، دامەزراوەکانی عێراق توانیویانە ئەدایەکی باش پێشکەشبکەن. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share