مۆبایل و خوێندن.. راپرسییەك كاریگەرییە گەورەكەی ئاشكرادەكات

راپرسییەك ئاشكرایدەكات كە مۆبایل سەرنجی زۆرێك لە گەنجان رادەكێشێت لەكاتی خوێندنیاندا.

بەپێی ئەو راپرسییەی زانكۆی ئەڵمانی بۆ زانستی كردەیی ئەنجامیداوە، نزیكەی دوو لە كۆی هەر سێ بەشداربوویەك كە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 25 ساڵاندایە دەڵێن، مۆبایل بووەتە هۆكاری سەرنج بردنیان لەكاتی خوێندندا.

لەنێو سەرجەمی ئەوانەی راپرسییەكە گرتوونیەتەوە، نزیكەی یەك لەسەر سێی ئەڵمانییەكان دەڵێن، سەرنجیان لەكاتی خوێندندا دەڕوات بەهۆی مۆبایلەوە.

سەبارەت بەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 26 بۆ 30 ساڵانە، مۆبایل بە فاكتەری سەرقاڵكردن دادەنێن. لە بەرامبەریشدا گەورەترین هۆكاری دووركەوتنەوە لەمیانەی خوێندندا بۆ كەسانی سەروو 40 ساڵ ماندوێتییە.

هەروەك بەپێی راپۆرتێك كە بۆ یەكەمجار لەلایەن زانكۆیەكی تایبەت لە ئیرفۆرت لە ئەڵمانیا بڵاوكرایەوە، نزیكەی نێوەی كەسانی ئەڵمانیا دەڵێن، تەنها دەتوانن بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر بە چڕی بخوێنن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: پەنیر یارمەتیی کەمکردنەوەی پرخەپرخ دەدات

بابەتی دواتر

ئەو دوو کچە کوردەی کە ناویان لە لیستی 100 کاریگەرترین ژنی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share