پێنج سوودی گرنگی مێخەک بزانە

مێخەک تامێکی گەرم و شیرین و بۆنخۆشی هەیە و سوودەکانی لە تامە خۆشەکەی زیاترە و زۆر سوودی تەندروستیت دەستدەکەوێت ئەگەر رۆژانە بیخۆیت.

ماڵپەڕی جاگرانی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە، خواردن و بەکارهێنانی مێخەک لە ژیانی رۆژانەدا چەندین سوودی گرنگی هەیە، مێخەک دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و تەندروستیی گشتی بەرەوپێش دەبات، بەهۆی تایبەتمەندیی دژە بەکتریا و ئازارشکێنەکەیەوە، یارمەتی چارەسەرکردنی ئازاری ددان دەدات، رێگری لە نەخۆشییەکانی پووک دەکات و بۆنی دەم باشتر دەکات.

مێخەک چەندین تایبەتمەندی جۆراوجۆری تێدایە کە بەشێوەیەکی کاریگەر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی هەناسەدان، مێخەک یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک، بەوپێیەی دەرکەوتووە کە دەرهاویشتەی بەهاراتەکانی مێخەک توانایەکی کاریگەری هەیە بۆ رێگریکردن لە گەشەی وەرەم و کوشتنی خانە زیانلێکەوتووەکان.

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مێخەک کاریگەری سودبەخشی لەسەر ئێسکەکان دەرخستووە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە کیمیاییە فینۆلیکییەکان، کە تایبەتمەندن بە هەبوونی کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی ئێسک بەتایبەت پووکانەوەی ئێسک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share