گەر چەند قەترەیەک لە ئاوی لیمۆی سەوز بکەیتە چاوت رەنگی دەگۆڕێت؟

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکا هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، گەر چەند قەترەیەک لە ئاوی لیمۆی سەوز بکەیتە چاوتەوە ئەوا رەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت، بەڵام پزیشکێکی چاو هۆشداری دەدات لەو تاقیکردنەوە مەترسیدارە.

د. هەلا رامی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو رایگەیاند، “بەداخەوە بەردەست بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەموو کەسێک رۆژانە هەواڵ و بابەتانێكی تێدا بڵاودەکرێتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە، بگرە تاقیکردنەوەشتیان زیانی زۆری بەدوادا دێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاوبووەتەوە، گوایە گەر چەند قەترەیەک ئاوی لیمۆی سەوز بکەیتە چاوت رەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت، بەڵام ئەم زانیارییە بەهیچ شێوەیەک راست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

باسیلەوەشکرد، “بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ بۆ چاو زیانێکی زۆری هەیە، دووچاری سووربوونەوە و سووتانەوەی دەکات، هەرکەسێک ئاوی لیمۆ بکەوێتە چاوییەوە دەبێت دەستبەجێ بگەیەندرێتە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “تائێستا هیچ رێگەیەکی زانستی نییە بۆ گۆڕینی رەنگی چاو”.

 

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێک بە چەکوش کوژران

بابەتی دواتر

بەناوبانگترین و بەتامترین و گرانترین گۆشتی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو…
Total
0
Share