ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت کرا.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی پارێزگاریکردن لە موڵکەکانی دەوڵەت بەڕێوەچوو، تیایدا میوانداریی وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کرا.
دەشڵێت، ئامانج لە کۆبوونەوەکە بەدواداچوون بوو بۆ کۆی موڵکە کشتوکاڵییەکانی دەوڵەت لە زەوی، دارستان، لەوەڕگا و پرۆژە کشتوکاڵییەکان، کە بەشێکیان لەماوەی ساڵانی رابردوو بەشێوازی جیاواز و دوور لە چالاکیی کشتوکاڵی مامەڵەیان پێوەکراوە.