هاوپەیمانێتییەكەی مالكی: سێ سەرۆكایەتییەكە دەگۆڕدرێن و ئەوە یەكلاییبووەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتی دەنگدان دا

سەركردەیەك لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات، دەڵێت، “پرسی سێ سەرۆكایەتییەكە یەكلاییبووەتەوە و دەگۆڕدرێن، پۆستی سەرۆك وەزیرانیش بۆ ئێمەیە”.

ڕەسول ڕازی یەكێكە لە سەركردەكانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە بزانێت، ئەوان ئێستا كەمەندكێشی چێوەی هەماهەنگین بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن و پێكهێنانی حكومەت.

بەپێی وتەی ڕازی، سێ سەرۆكایەتییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران دەگۆڕدرێن و دەڵێت، “ئەو پرسە یەكلاییبووەتەوە”.

سەركردەكەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باس لەوە دەكات كە “چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی تردا ڕێككەوتووە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران”.

دوێنێ گاتع ڕكابی سەركردە لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندبوو، سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن هاوپەیمانیی پێكبهێنن و لەبارەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتییەكەوە ڕێكبكەون.

ڕكابی وتبووی، “چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ كورد و سوننییەكان و سەدر دانوستاندن دەكات و هەوڵی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتییەكە دەدات”.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە دەباشان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان پرسی داهاتەکانی هەرێم تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share