پۆلیسی دهۆک: بە تۆمەتی دزینی 6 هەزار و 400 دۆلار کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دزینی شەش هەزار و 400 دۆلار، راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێک لە ناحیەی دێرەلوک ئاگاداریکردینەوە لەوەی شەش هەزار و 400 دۆلاری لێدزراوە ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ناحیەکە دەستیان بە چاودێری و بەدواداچوون کرد.

باس لەوەش دەکات، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانرا تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و دەستگیربکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2006ە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە  و رەوانەی نەهێشتنی تاوانی شیلادزێ کراوە.

پۆلیسی دهۆک، دەشڵێت، بڕە پارە دزراوەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی…
Total
0
Share