هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە راگەیەندرا

تەبەقی هێلکە

نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە و وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش رایگەیاند، بەشێکی پەیوەندی بە رێکارەکانی رێگری لە هاوردەکردنی هێلکە بە شێوەی قاچاخەوە هەیە.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە، ئەمە بەشێکی پەیوەندی بە رێکارەکانی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە بە شێوەی قاچاخەوە هەیە، بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە زۆربوونی خواستەوە هەیە لەسەر هێلکە، جگە لەوەی ئێستا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش خواستیان لەسەر هێلکەی هەرێم هەیە بە تایبەت لەم هەفتەیەدا بەهۆی رێورەسمەکانی چلەوە و هاتنی زیارەتکارێکی زۆر خواست لەسەر هێلکە زیاتر بووە “.

ئاشکراشیکرد، “ئەو بەرهەمی هێلکەیەی لە هەرێم هەیە پێداویستییە ناوخۆییەکان پڕدەکاتەوە، لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگەی پەلەوەری تایبەت بە بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێم کراونەتەوە، بۆیە گەر لە دهاتووشدا بەشێوەیەکی زیاتر دەتوانرێت هەناردە بکرێت”.

لە ئێستادا نرخی یەک کارتۆن هێلکە بۆ 60 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان بریندارن

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ لە ڕکابەری تۆپی ئاڵتون نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share