کاتژمێر 12:45 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جگە لە دوو کاندیدی کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا نوێنەری 19 وڵات بەشدارن و پەرلەمان پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.