دوو چالاکوانی بەشدار لە گردبوونەوەکەی هەولێر دژی تورکیا ماوەی چوار ڕۆژە بێ هەواڵن

لەدوای بەشداریکردنیان لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی شاری هەولێر دژی هێرشەکانی تورکیا، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستگیرکراون و تائێستا هەواڵیان نییە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، هەردوو چالاکوان موراد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ، ڕۆژی هەینی لەبەردەم پارکی شانەدەر بەشدارییان کرد لەناڕەزایی دەربڕین دژی تۆپبارانەکانی تورکیا، هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر مۆبایلەکانیاندا گیرا.

لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە پێیانوترابوو کە سەردانی ئاسایشی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکانیان، بەڵام دوای ئەوەی بەمەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکانیان سەردانی ئاسایش دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکانیان دەستگیردەکرێن.

ئەو دوو چالاکوانە لە ڕۆژی شەممەوە کە چوونەتە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون و تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە.

لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینیی شاری هەولێردا کە لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانان دەستگیرکران، دواتر بەشێکیان ئازادکران و ژمارەیەکیش تائێستا دەستبەسەرن.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: ئەنجومەنی ئاسایش بە بڕیارێک تورکیا ناچار بە جێهێشتنی خاکی عێراق بکات

بابەتی دواتر

پلاسخارت: هێرشەکەی دهۆك بێباکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share