هێرۆ عەتار لە کۆمەڵی دادگەری دەرکرا

کۆمەڵی دادگەری ئەو پەرلەمانتارەی لە ریزەکانی دەرکرد کە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریدا هاتووە، ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری و لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێت ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکە بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ریزەکانی کۆمەڵی دادگەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share