ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت کە تیایدا دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک دەدرێت لەوانە، پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.
هەر بەپێی کارنامەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی دەدرێت.
بڕیاربوو دوێنێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆرینەی رەهای یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.