جەمال کۆچەر: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کاتییە و ئەگەر بەردەوامبێت هەڵوێستیان دەبێت.

جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەگەڵ بانکی ناوەندی بە وردی چاودێریی نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕدا دەکەین، بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی دۆلار کاتییە و بەردەوام نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە ماوەکانی داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوامی هەبێت، ئەنجومەنی نو‌ێنەران هەڵوێستی دەبێت و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا 152 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
Total
0
Share