پەیامێك لە یەكێتییەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەناوی یەكێتییەوە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ دەخوازێت.

د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ‎”بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی ڕاسپاردنتان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێ لێدەكەین و ‎ھیوای سەركەوتنتان لە ئەركەكانتاندا بۆ دەخوازین”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، قۆناغی سیاسیی نوێ لە عێراقدا پێویستی بە یەك وتاری و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنەكانە و ئومێدیشمان چارەسەركردنی كێشەكانە لە پێناو داهاتوویەكی پرشنگدارتر و سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ‎”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوی لەوەیە كە حوكمڕانییەكی باشتر بۆ خزمەتكردنی وڵات و ھاوڵاتییان دەستبەرببێت و ‎ئێمەش پشتوپەناتان دەبین لەم ھەنگاوە نیشتمانییەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سبه‌ینێوه‌ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ تاوه‌كو سێ ڕۆژ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌. فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق…
Total
0
Share