ترەمپ پۆستێکی بە خەزووری یەکێکی دیکە لە کچەکانی بەخشی

دۆناڵد ترەمپ مەسعەد بۆلس خەزووری تیڤانی کچی وەک راوێژکاری باڵای کاروباری عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راسپارد.

مەسعەد بۆلس ملیاردێرێکی بە رەچەڵەک لوبنانییە، باوکی مایکڵ بۆلس هاوسەری تیڤانی کچە بچوکی ترەمپە.

ناوبراو، یاسای لە ویلایەتی تێکساس خوێندووە و ماوەیەک وەک پارێزەر کاریکردووە، پێش ئەوەی بگوازێتەوە بۆ نێجیریا و کۆمپانیای بازرگانی SCOA Nigeria دابمەزرێنێت.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆلس هاتە دونیای سیاسەت و یارمەتی ترەمپی دا لە کۆکردنەوەی دەنگی ئەمریکییە بە رەچەڵەک عەرەبییەکان.

پێشتریش ترەمپ خەزووری ئیڤانای کچی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە فەرەنسا دەستنیشانکردبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share