ئەمریکا بە بەهای 385 ملیۆن دۆلار چەک بە تایوان دەدات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پنتاگۆن رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە بە قایلبووە بە فرۆشتنی پارچەکانی فڕۆکەی ئێف 16 و ئامێری رادار بە بەهای 385 ملیۆن دۆلار بە تایوان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پابەندن بە دایبکردنی چەک بۆ بەرگریی کردن لە وڵاتی تایوان، کە چین وەک بەشێک لە خاکی خۆی تەماشای دەکات و لە ساڵی 1950وە گرژییەکان لەنێوان چین و تایوان بوونی هەیە.

بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی تایوان، چین فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان چڕتر کردووەتەوە، ئەمساڵیش دوو مانۆڕی جەنگی ئەنجامداوە لە نزیک ئەو دوورگەیە.

ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگریی پنتاگۆن رایگەیاندووە، رێککەوتنەکە پارچەی یەدەگ و پاڵپشتیکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 و راداری ئەلیکترۆنی و کەرەستەی پەیوەندیدار بە بەهای 320 ملیۆن دۆلار لەخۆدەگرێت.

پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمێک بە تایوان دەربڕیووە کە خزمەتگوزاریی پەیوەندی پارێزراو لە رێگەی ئامێرە بێ وایەرەکانەوە پێشکەش دەکات بە بەهای 65 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
Total
0
Share