دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دەیانەوێت دیبەیتێک ئەنجامبدەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، دەیەوێت دەستبەجێ لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دیبەیتێک ئەنجامبدات، سەرەڕای ئەوەی رەتیکردووەتەوە دیبەیت لەگەڵ هیچ کام لە رکابەرەکانی لە پارتی کۆمارییەکان بکات.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەک ئاماژەی بەوەکرد، “پێم خۆشە ئێستا دیبەیتێک لەگەڵ جۆ بایدن بکەم، چونکە دەبێت دیبەیتێکمان هەبێت لە بەر بەرژەوەندی وڵاتەکەمان”.

هەر سەبارەت بە ئەنجامدانی دیبەیت رۆژنامەنووسان لە گەشتێکی جۆ بایدندا بۆ لاس ڤێگاس پرسیاریان سەبارەت بە بانگهێشتکردنی ترەمپ بۆ دیبەیت لێکرد و لە وەڵامدا وتی، “ئەو هیچ شتێکی نییە بیکات، ئەگەر من لە شوێنی ئەو بومایە بەهەمان شێوە دەمویست دیبەیت لەگەڵ رکابەرەکەم بکەم”.

ترەمپ و بایدن لە کاتی کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 دوو دیبەیتیان ئەنجامدا، دیبەیتی سێیەمیشیان هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی ترەمپ تووشی نەخۆشی Covid-19 بوو و رەتیکردەوە لە دوورەوە بەشداریبکات.

بابەتی پێشتر

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەی هەولێر دەکەوێتە کار

بابەتی دواتر

باشترین کات بۆ میوە خواردن کەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share