پاشای بەریتانیا دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی جێهێشت

کۆشکی باکینگهام رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست پاشا چارڵزی بەریتانیا بە یاوەری کامیلای هاوسەری نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

سەبارەت بە تەندروستی پاشا چاڕڵز کۆشکی باکینگهام ئاماژەی بەوە کردووە، “دوای ئەوەی چارەسەری پزیشکی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ کرا پاشا نەخۆشخانەی جێهێشت، هەروەها پلانی سەردانکردنی ئاسایی بۆ نەخۆشخانە دارشت بۆ ئەوەی بتواندرێت چاودێری پڕۆسەی چاکبوونەوەی بکرێت”.

لە 17ی کانوونی دووەم کۆشکی باکینگهام ئاشکرایکرد، پاشا پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی هەیە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی پرۆستات.

دوای گەڕانەوەی پاشای بەریتانیا بۆ ماڵەوە، نووسینگەی شازادە کەیت لە کۆشکی کێنسنگتۆن رایگەیاندووە، شازادەی وێڵز و هاوسەری میراتگری تەختی بەریتانیا، شازادە ویلیام، پێشکەوتنی باشی لە نەخۆشییەکەی بەدەستهێناوە و گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی لە ویندسۆر.

ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا زۆربەی کات وردەکارییەکانی بارودۆخی تەندروستی خۆیان ئاشکرا ناکەن چونکە جەختلەوە دەکەنەوە کە ئەوانە بابەتی تایبەتین، بەڵام پاشا چارڵز دەیویست وردەکارییەکانی نەخۆشییەکەی باس بکات بۆ ئەوەی هانی ئەو پیاوانە بدات کە بەدەست نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن چارەسەری پێویست وەربگرن.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆیە قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

تۆیۆتا کراون پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە ساڵی 2023دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share