فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
نوێنەری فەرمانبەرەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “سەرۆکی حکومەت بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد، بەڵام لە وەزارەتی دارایی ئێمەیان لێ بەدەرکرد لەکاتێکدا زۆرینەی رێنماییەکان ئێمە دەگرێتەوە”.
وتیشی، “داوا دەکەین راژەمان لە پەرەپێدانەوە بگۆڕدرێت بۆ دارایی بە هەژمارکردنی خزمەتی چەند ساڵەمان، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەردەوامدەبین”.
فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستیی هەولێر ژمارەیان 873 کەسە.