دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەک دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نزیکەی 158 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، پشکی سلێمانی لەو بڕە پارەیە 60 ملیار دینارە، هەولێر 54 ملیار و 454 ملیۆن دینارە و دهۆكیش 43 ملیار دینارە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share