لە سلێمانی نۆ كەس بەهۆی مۆزەوە ژەهراوی بوون

بەرپرسێكی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نۆ كەس بەهۆی خواردنی مۆزەوە ژەهراوی بوون و چارەسەری بەپەلەیان بۆ كراوە لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەینيی ڕابردوو لە شاری سلێمانی نۆ كەس بەهۆی خواردنی مۆزەوە ژەهراوی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە.

ئاشكرایكرد، “لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە، بەڵام نەگەیشتووينەتە ئەنجامی كۆتایی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەبێت 80%ی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تەرخانبکەن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراندن لە باخچە، خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکاندا…
Total
0
Share