سێ سوودی سەرسوڕهێنەری میوەی ئەژدیها بۆ پێست ئاشکرادەکرێت

Dragon fruit

میوەی ئەژدیها Dragon Fruit بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و بڕێکی باشی لە ڤیتامین سی تێدایە، بە هۆکارێکی گرنگ و کاریگەر دادەندرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و تەندروستی روخساری مرۆڤ و رێگری لە دروستبوونی چرچ و لۆچی پێست و دەرکەوتنی زیپکە دەکات.

ماڵپەڕی هێڵس شەت بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر رۆژانە بەبڕێکی کەمیش بێت میوەی ئەژدیها بخورێت، ئەوا گۆڕانکاری ئەرێنی لە تەندروستی مرۆڤدا روودەدات، بەتایبەتیش تەندروستی پێست کە خواستی هەموو مرۆڤێکە پێستێکی گونجاو و تەندروستی هەبێت.

سوودەکانی میوەی ئەژدیها بریتین لەمانە:

یەکەم: میوەی ئەژدیها دەوڵەمەندە بە ماددەی کۆلاجین، کە یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ درەوشانەوەی پێست.

دووەم: ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە یارمەتی کەمبوونەوەی زیپکە و لابردنی لەسەر روخسار دەکات.

سێەم: میوەی ئەژدیها یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات و رێگری لە ووشکبونی دەکات بەتایبەت لە وەرزی پاییز و زستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ملیۆنان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكردووە، ملیۆنان ڤاكسین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق. لای خۆیەوە ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری ڕێكخراوی…
Total
0
Share