پاسەوانی سنووریی ئێران: دوو سەربازمان لە شاری بانە كوژران

دوو پاسەوانی سنووریی ئێران لە شاری بانە كوژران و تائێستا هیچ كەسێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

عارف سپێهری فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانماندا لەگەڵ چەند چەكدارێك لە دوو خاڵی سنووری بانە و پاوە دوو سەربازی پاسەوانی سنووریی ئێران كوژران.

ڕاشیگەیاند، تائێستا ناسنامەی ئەو چەكدارانە نەناسراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share