ئەزموونییە و هەرێمیش دەگرێتەوە
سبەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق دەستپێدەكات

بڕیارە سبەی سەرژمێریی دانیشتووان “ئەزموونی” لە شارەكانی هەرێم و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەستپبكات، لە 86 گەڕەكی 18 پارێزگا بۆ ماوەی 14 رۆژ بەردەوام دەبێت.

محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، توێژەران و ژمێركاران لەنێوان كاتژمێر 8 تا 9 دەگەنە شوێنە دیاریكراوەكان و رۆژانە تا كاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام دەبن بە درێژایی رۆژانی سەرژمێرییە ئەزموونییەكە.

وتیشی، “توێژەر و ژمێركاران جلوبەرگی تایبەت بۆ ناسینەوەیان لەبەردا دەبێت كە خۆی دەبینێتەوە لە هێلەك و كڵاوی بێجی، كە دروشمی سەرژمێری لەسەر نەخشێندراوە، هەروەك ناسنامە (باج)یان بە رەنگی مارۆنی پێیە”.

ناسنامەكان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەرچوون، سەبارەت بە هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمەوە دەرچوون، وەك ئەوەی محەمەد تەمیم ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكان ئامێرێكی تابلێت-یان پێیە و داوای زانیاریی بایۆمەتری وەك خوێندنەوەی چاو و پەنجە ناكەن.

وەزیری پلاندانان ئاشكراشیكرد، ئەو 86 ناوچە دانیشتووان نشینەی سەرژمێرییە ئەزموونییەكە دەیگرێتەوە دابەشكراوە بۆ 450 بلۆك و بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشكراوە، بە 20-30 بلۆك لە هەر پارێزگایەك و 764 كارمەندی توێژەر، هونەری و ئیداری لە كارمەندانی دەستەی ئامار بەشداری تیادا دەكەن.

سەبارەت بە شارەكانی كوردستان روونیكردەوە، سەرژمێرییەكە لە هەشت گەڕەكی سلێمانی، سێ گەڕەكی هەولێر، هەشت گەڕەكی دهۆك و چوار گەڕەكی كەركوك ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە. دانا محەمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: پێشوازی…
Total
0
Share