چالاكوانێك هۆشداری لە ئالودەبوون بە دیاردەیەك دەدات

چالاکوانێکی مالیزی رایدەگەیەنێت، قوماری ئۆنلاین هاوشێوەی جگەرەکێشان ‏وایە، تەندروستی و پارە و کاتت دەبات و لەبەرامبەردا ئالودەت دەكات و وتی، ئەو کەسانەی قوماردەکەن دەگەنە قۆناغێك چێژ وەردەگرن لە ‏بەهەدەردانی داهاتەکەیان.

فێری ئیرواندی چالاكوان لە دیداری ‏بەرەنگاربوونەوەی قوماری ئۆنلاین کە لە شاری جاکارتای پایتەختی مالیزیا ‏بەڕێوەچوو رایگەیاند، قوماری ئۆنلاین دەبێتە هۆی ئالودەبوونی کەسی قومارکەر بە ‏شێوەیەکی مەترسیدار و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و دەروون و ‏داهاتی کەسەکە دروستدەکات.‏

وتیشی، “قوماری ئۆنلاین هاوشێوەی جگەرەکێشان وایە، چونکە کەسی ‏جگەرەکێش چێژ لە کارەکەی وەرناگرێت، بەڵکو ئالودەی بووە و تەنها دەیەوێت ‏کارەکەی وەک رۆتینێک ئەنجامبدات”.‏

لە قۆناغی سەرەتادا کەسەکان بە ئامانجی بردنەوەی برێک پارە قومارەکە ‏دەکەن، یان بە ئامانجی دابینکردنی ژیانێکی شایستە و بەختەوەر، بەڵام ‏سیستەمەکە بەجۆرێک دروست کراوە کە کاریگەری لەسەر هۆرمۆنی کەسەکە ‏دروست دەکات و چێژێکی کاتی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، وەك ئەوەی فێری ئیرواندی ئاماژەی پێدا.

باسی لەوەشكرد، ‏دوای ماوەیەک بردنەوەی پارەکەی بەلاوە گرنگ نابێت، بەڵکو خۆشی لە ‏پرۆسەکە و بەهەردانی پارەکانی دەبینێت، چونکە مێشکی بەو جۆرەی دەوێت.‏

ئەو چالاكوانە لەکۆتایی قسەکانیدا باسی چارەسەری گونجاو دەکات و دەڵێت، ‏حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت هاوشانی دامەزراوە پەروەردەییەکان ‏کاربکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەناو کۆمەڵگادا.‏

بابەتی پێشتر

لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ترەمپ پۆستێک بە خەزووری کچەکەی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share