ئۆتۆمبێلەكەی پادشای عێراق بە 2.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ئۆتۆمبێلێكی شا فەیسەڵی یەكەم پادشای عێراق، بە 2.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و كڕیارەكە نادیارە.

ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری “مێرسیدس بێنز” 770K مۆدێلی 1930یە و قەبارەی بزوێنەرەكەی 7.7 لیترە. لە ماوەی نێوان ساڵانی 1930 – 1939 تەنها 117 دانەی لێدروستكراوە، شا فەیسەڵی یەكەم كە ساڵانی 1921 – 1933 حوكمی عێراقی كردووە، لە ساڵانی كۆتایی حكومڕانییەكەیدا ئۆتۆمبێلەكەی لە ئەڵمانیاوە هاوردەكردووە.

كۆتایی مانگی ڕابردوو، مۆزەخانەیەك لە شاری ئیندیاناپۆڵس لە ویلایەتی ئیندیانانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی پادشاكەی عێراق لە زیادكردنێكدا كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت دەفرۆشێت.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی كار كووپس ئاشكرایكرد، دوێنێ ئۆتۆمبێلەكە بە 2 ملیۆن و 555 هەزار و 555 دۆلار فرۆشراوە، بەڵام ناسنامەی كڕیارەكە ئاشكرانەكراوە و تەنانەت نازانرێت لە كام وڵاتە.

بابەتی پێشتر

بە خۆبەش دەبێتە سەرباز لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەی

بابەتی دواتر

مێردمنداڵێك بەهۆی كەوتنەژێر كابیسەیەكەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن ڕوناكیی ماڵەكەت ڕێكدەخەیت؟

لەكاتی وەرزگۆڕیندا ڕەنگە پێمانوابێت كە هەمان ئەو ڕوناكییەی لەماڵەكانمان بەكارمانهێناوە دەبێت جێگیر بێت، بەڵام هەندێك لە شارەزایان و…
Total
0
Share