ترەمپ پۆستێک بە خەزووری کچەکەی دەدات

دۆناڵد ترەمپ لەدوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی و لەو چوارچێوەیەشدا خەزووری کچەکەی بۆ پۆستێک رادەسپێرێت.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چارلز کۆشنەر باوکی جارید کۆشنەری زاوای وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە فەرەنسا دەستنیشانکردووە.

ترەمپ، کۆشنەری بە کەسێکی گونجاو بۆ ئەو پۆستە ناوبردووە و جەختیکردووەتەوە کاردەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ئەمریکا.

چارلز کۆشنەری تەمەن 70 ساڵان، پێشتر خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەی خانووبەرە بوو و دواتر رادەستی کوڕەکەی کرد، لە ساڵی 2004 بە نەدانی پارەی باج و ساختەکاری سزادرا و دۆناڵد ترەمپ پێش کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکرد.

جارید کۆشنەر هاوسەری ئیڤانکای کچە گەورەی ترەمپ، پێشتر راوێژکار بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share