لای هەر کەسێکمان روونە کە تیشکی خۆر سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D ییە لە جەستەدا، بەڵام بۆ ئەوەی باشترین سوودی لێببینیت، دەبێت تێبینی لەسەر کات و چۆنێتی وەرگرتنی تیشکی خۆر بکەیت.
شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە تیشکی خۆر وەربگریت بە بەرهەمهێنانی ڤیتامین D باشترین کات
ۆ چوونە بەر خۆر لە کاتژمێر 10:00 ی بەیانی بۆ 2:00 ی پاشنیوەڕۆیە، کە خۆر بەرەو ستوونی دەڕوات.
هاوکات پێویستە هەر کەسێک لەنێوان 10- 30 خولەک پێستی بەر تیشکی خۆر بکەوێت، چوار بۆ پێنج جار لە هەفتەیەکدا.
بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی ئەو کەسانەی کە پێستییان تۆخترە پێویستە کاتێکی زیاتر لەبەر تیشکی خۆر بمێننەوە تا بتوانن سوودی زیاتری لێببینن.