پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: مۆبایل لە تەوالێت پیسترە

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت، مۆبایل لە تەوالێتی گشتیی پیسترە و یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

مامینا تۆریگانۆ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست رایگەیاند، “پاکوخاوێن راگرتنی مۆبایل کارێکی گرنگە، چونکە بەشی دەرەوەی مۆبایل بە بەکتریا دەورە دەدرێت لە کاتی بەکارهێنانیدا، تەنانەت هەندێک توێژینەوە باسلەوەدەکەن لە تەوالێتی گشتیی پیسترە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بەکتریایانە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا بۆ رووخسار دەگوازرێنەوە و یەکێکن لە هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە”.

سەبارەت بەوەی چۆن خۆمان لەو کێشەیە رزگاربکەین ئەو پزیشکە دەڵێت، “دەکرێت بە کلێنسی تەڕی دژە بەکتریا، یان پەڕۆی تەڕکراو بە ئاو و سابون یان کهول  وئاو مۆبایلەکانمان پاکژبکەینەوە”.

 

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ ئەوەی هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بە داخەوە هێشتا كارەبای 24 كاتژمێریمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share