سەرۆکی مەکسیک لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو وڵاتی مەکسیک، رێکاری تونددەگرێتەبەر و سنوورەکانی ‏بەرووی کۆچبەراندا دادەخات، سەرۆکی مەکسیک دەڵێت، ترەمپ بە نیازی جەنگی ئابووریە لەگەڵ وڵاتەکەماندا، چونکە ئامانجی ئێمە ‏چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکە تا کۆچ نەکەن، نەک سنوورەکان دابخەین. ‏

کڵۆدیا شەینبام سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، ئامانجی ئێمە ‏چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییەکانمانە و هەوڵدەدەین ژیانێکی شایستە و گونجاویان بۆ ‏دابینبکەین، نەوەک سنوورەکانیان بەسەردا دابخەین، پێویستە سەرەتا بیر لە هۆکاری ‏کۆچکردنیان بکەینەوە پاشان دەست بە رێکاری دیکە بکرێت.

وتیشی، هۆکاری لێدوانەکەی ‏ترەمپ بۆ فشار خستنەر وڵاتەکەیانە تا ملکەچی داواکارییەکانی بێت.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ زیادکردنی رێژەی باجی بەسەر کەنەدا و ‏مەکسیکدا سەپاندووە و تاکە مەرجیشی بۆ کەمکردنەوەی باجەکانی وڵاتی مەکسیک، ‏توندکردنەوەی سنوورەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکا تا ئەوەی رێگریبکرێت لە کۆچی نایاسایی و ‏هاتووچۆی ماددە هۆشبەرەکان.‏

بابەتی پێشتر

چۆن لە رێگای خۆرەوە رێژەی ڤیتامین D بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ چۆڵكرا

بەهۆی بوونی مەترسی ئەمنی هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بورجی ئیڤڵیان بەڕووی گەشتیاراندا داخست. میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، “ئەمڕۆ دوای…
Total
0
Share