شۆردنی ڕووخسار بە ئاو و سابون زیان بە پێست دەگەیەنێت؟

هەمووان ڕاهاتووین كاتێك لەخەو هەڵدەستین ڕاستەوخۆ ڕووخسارمان بە ئاو و سابون دەشۆرین، كاتێك دەگەڕێینەوە بۆ ماڵ هەمان ڕۆتین دووبارە دەكەینەوە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ ئەو كارە گرفتی تەندروستی دروستدەكات؟

د. مارینا شیستوڤا، پسپۆڕی جوانكاری ڕایگەیاندووە، شۆردنی ڕووخسار بە ئاو و سابون ڕۆژانە زیان بە پێست دەگەیەنێت، هەرچەندە بەكارهێنانی سابون هۆكارێكە بۆ لابردنی ئەو ماددانەی لەسەر پێست كۆدەبنەوە بەتایبەت كەڵەكەبوونی چەوریی لەسەر پێست، بەڵام زۆر بەكارهێنانی سابون كە پێكهاتەی مەترسیداری تێدایە كاریگەری لەسەر پێست جێدەهێڵێت.

ئەو پزیشكە ڕوسییە ئاماژەی بەوە كردووە، بەكارهێنانی سابون پێست دووچاری وشكبوونەوە دەكات و هۆكارێكیشە بۆ زیادبوونی بەكتریای زیانبەخش لەسەر پێست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share