بۆ رزگاربوون لە خەمۆکی ئەم کارانە بکە

بەپێی تویژینەوەیەکی نوێ حەوت کار هەیە ئەگەر ئەنجامیان بدەیت دەتوانن بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەم بکەنەوە، وەک خەوی باش، چالاکیی جەستەیی، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری مێنتاڵ هێڵسدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران پشتیان بە بەکارهێنانی جیناتی نزیکەی 300 هەزار کەس بەستووە، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەفتار و پشتڕاستکردنەوەی بوونی پەیوەندی لە نێوان شێوازی ژیان و خەمۆکیدا.

توێژەران حەوت خووی تەندروستیان دەستنیشان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زۆربەیان دەپارێزن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی بە ڕێژەی 57٪ کەمکردەبێتەوە.

لە سەرووی هەموویانەوە خەوتنێکی باشە، بەو پێیەی حەوت یان نۆ کاتژمێر خەوتن لە شەوێکدا مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی بە ڕێژەی نزیکەی 22٪ کەمدەکاتەوە، دواتر وەرزشکردنە، بەڵگەی بەهێزیش هەیە کە چالاکیی جەستەیی بە باشترکردنی باری دەروونییەوە دەبەستێتەوە.

لیستەکە خۆراکی تەندروستی تێدایە، چونکە توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی شێوازی خواردنی تەندروستیان پاراستووە، کەمتر تووشی نەخۆشی خەمۆکی دەبن، هەروەها توێژەران ئامۆژگاری کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحولی و جگەرەکێشان دەکەن لەگەڵ دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی لە رادەبەری مۆبایلە زیرەکەکان و ئەنجامدانی جوڵەی پێویست.

توێژینەوەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە پەرەپێدانی هاوڕێیەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات و مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

لەوبارەیەوە، باربارا ساهاکیان، نووسەری توێژینەوەکە، پسپۆڕی دەروونناسی کلینیک و زیندەوەرزانی دەمار لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: “گەورەترین سەرسوڕمانی توێژینەوەکە ئەوەیە کە شێوازی ژیانێکی باش دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی بە ڕێژەی 57% کەم بکاتەوە، کە لە ڕاستیدا ڕێژەیەکی زۆر گەورەیە”.

بابەتی پێشتر

بایدن: جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاریی مەترسیدار دەبێتەوە

بابەتی دواتر

یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە تشرینی دووەم جێبەجێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share